لڤین
نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا لەبارەی ئاڵۆزییەکانی سوەیدا هاتەدەنگ و دەڵێت، لەگەڵ هەموو لایەنەکانی سوریا لە پەیوەندیدان، تا گفتگۆیەکی ئارام بکەن و یەکگرتوو بن.
تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” بڵاویکردەوە،” لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە سوریا لە پەیوەندیداین تا گفتۆیەکی ئارام بکەین و بگەین بە چارەیەکی ئاشتییانە “.
ئەوەشیخستەڕوو،” پێکدادانەکانی سوەیدا، بۆ هەموو لایەنەکان جێگەی نیگەرانییە “.
ماوەی سێ رۆژە شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەی سەربازی لەنێوان هێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق و چەکدارە دروزەکانی پارێزگای سوەیدا سەریهەڵداوە و تاکو ئێستا نزیکەی 120 کەس کوژراون، زیاتر لە 250 کەسیش برینداربون.
















