لڤین
سەرۆکی ئەمریکا لە سەرۆکی رووسیا بێ هیوایەو دەڵێت، لەماوەی 50 رۆژ شەڕ رانەگریت پێناسە گومرگییەکانی سەر رووسیا زیاد دەکەم.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی تەمووز، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: پێناسەی گومرگی زۆر بەرز دەخاتە سەر رووسیا ئەگەر بە زووترین کات لەگەڵ ئۆکراینا نەگەنە رێککەوتن.
سەرۆکی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مارک رۆتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ بە رۆژنامەنووسانی گوت، “تەواو بێ هیوا بووم لە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا”
ترەپ دەڵێت: هۆکاری بێ هیواییەکەم لە پۆتین رانەگرتنی ئەو شەڕ کە چەندین ساڵە لەگەڵ ئۆکراینا رایگەیاندووە، چەندنین جار ئاگادارم کردەوە کە دەبێت ئەو جەنگە ڕابگرێت بەڵام گوێی پێم نەدا.
سەرۆکی ئەمریکا داوا دەکات بە زووترین کات رووسیا ئەو شەڕە رابگرێت و کۆتایی پێ بهێنێت، ئەگەر لە ماوەی 50 رۆژدا راینەگرێت پێناسە گومرگییەکانی سەر ڕووسیا هێندە زیاد دەکەم بە هەرگیز بە خەیاڵیدا نەهاتبێت.
ترەمپ پەیامێکی ناراستەوخۆی بۆ سەرۆکی رووسیا نارد و گوتی: ” ئەمریکا خاوەنی باشترین کەرەستەی جەنگییە، خاوەنی باشترین مووشەکە لە جیهاندا، خاوەنی باشترینەکانین لە هەمووشتێکدا”.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا کردووە و ئەمریکا باشترین چەکەکان پێشکەشی ناتۆ دەکات و ئەوانیش بۆ ئۆکراینای دەنێرن.
















