لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

بافڵ تاڵەبانی: تەنیا بژاردە بۆ سەقامگیریی ناوچەکە چارەسەرکردنی پرسی کوردە بە گفتوگۆ

baf b67dafa9c6

لڤین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد کرد.

بافڵ تاڵەبانی بە گەرمی بەخێرهاتنی خاتوو لەیلا زانای کرد و وتی، وەکو چۆن لای مام جەلال ژنێکی قارەمانی کورد بوویت و هەمووکات باسی بوێری تۆی لەسەر زار بوو، لای ئێمەش تێکۆشان و ئازایەتی تۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە وتی، خۆشحاڵین ئەنجامی هەوڵەکانمان گەیشتوونەتە ئەم قۆناغە و جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە تەنیا بژاردە بۆ سەقامگیریی ناوچەکە چارەسەرکردنی پرسی کوردە بە گفتوگۆ.

لای خۆیەوە، خاتوو لەیلا زانا سوپاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد لە پای ئەو هەوڵ و کۆششانەی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا دەیدات و وتی، هەرگیز لە یادی ناکەین کە مام جەلال یەکەم سەرکردە بوو دەستیکرد بە چارەسەرکردنی ئەم پرسە مێژووییە و دڵخۆشم ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانیش لەسەر هەمان رێباز هەوڵەکانی بەردەوامە و شانازیی دەکەین بەو رۆڵە کاریگەرەی دەیگێڕێت لەم کاتە هەستیارەی ناوچەکە پێیدا تێپەڕدەبێت.

لڤین پرێس
Scroll to Top