لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

بەسێ هۆزات: مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لە رێگەی گەرەنتیی یاساییەوە مەرج و داواکاریی یەکەممانە

fc8a08bc feca 473f ad2b 86cef1dbe688

لڤین

ئەمڕۆ گرووپێکی 30 کەسیی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، کە بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکەیان لەنێودابوو، لە رێوڕەسمێکدا لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، چەکەکانیان سووتاند. بەسێ هۆزات داوای چەند هەنگاوێک لە حکومەتی تورکیا دەکات.

بەسێ هۆزات ئەم ئێوارەیە بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاند: “ئێمە ئامادەین و خوازیارین بچینەوە تورکیا بۆ ئەوەی سیاسەتی دیموکراسی بکەین، درێژە بە تێکۆشانمان لەپێناو ئازادی و دیموکراسیدا بدەین.”

بەسێ هۆزات دەڵێ: “پێویستە دەوڵەتی تورکیا مافی بەشداریکردن لە سیاسەتی دیموکراسیمان پێبدات. ئەگەر تورکیا هەنگاوی کرداری بنێت، یاسا دەربکات و چاکسازیی یاسایی ریشەیی بکات، ئێمە دەچینەوە تورکیا و بەشداری لە سیاسەتدا دەکەین.”

هاوسەرۆکی کەجەکە هۆشداریشیدا لەوەی کە بەبێ گەرەنتی یاسایی و دەستووری، گەڕانەوەیان ئەستەم دەبێ و رایگەیاند: “ئەگەر رێککەوتنی یاسایی و دەستووری نەبێت، یان زیندانی دەکرێین یان دەکوژرێین. دەبێت گەرەنتی گەڕانەوەی گەریلاکانی پەکەکە بۆ تورکیا بکرێت.”

بەسێ هۆزات هەروەها دەڵێ: “مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لە رێگەی گەرەنتیی یاساییەوە شتێکی بنەڕەتییە… ئەمە مەرجی سەرەکی و داواکاریی یەکەممانە. بەبێ ئەم پێشهاتە، ئەستەمە پڕۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەردەوام بێت.”

لڤین پرێس
Scroll to Top