لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

بەریتانیا و فەڕەنسا هەماهەنگی دەكەن لە بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی

6223ac5e423604217d348192 84d6574c12

لڤین

بەریتانیا و فەڕەنسا رایانگەیاند ئامادەن هەماهەنگی بكەن لەسەر بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا و كیێر ستارمەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ڕاگەیەندراوێكیان ئیمزا كرد كە ئامادەیی هەردوو وڵاتەكە دەردەخەن بۆ هەماهەنگی كردن لە بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی لە كاتی پێویستدا بۆ بەرگریكردن لە وڵاتانی ئەوروپا.

لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا فەڕەنسا و بەریتانیا ڕایانگەیاند كە هەڕەشەی زۆر گەورە بۆ سەر وڵاتانی ئەوروپا ڕاستەوخۆ وەڵامدانەوەی دەبێت لە لایەن هەردوو وڵاتەكەوە، و دوپاتیشیان كردەوە كە بڕیاری بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی سەربەخۆ دەبێت و هەر وڵاتێك خۆی بڕیاری لێدەدات.
رێككەوتنەكەی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا هەماهەنگی بۆ پەرەپێدانی موشەكی دوور مەوداش لەخۆ دەگرێت و هەروەها پێكەوە كار دەكەن لە بوارەكانی ژیری دەستكرد و تەكنەلۆژیای بەرگری پێشكەوتوو.

ئەم ڕێككەوتنانە لە میانەی سەردانە سێ ڕۆژییەكەی سەرۆكی فەڕەنسا بوو بۆ بەریتانیا.

لڤین پرێس
Scroll to Top