لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بکوژ رادەگەیەنێت

IMG 8879 14e6f7650a

لڤین

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوو تۆمەتباری هەڵاتوو دەستگیرکرد، کە کەسێکیان بەچەقۆ کوشتبوو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش رایگەیاند، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان لەبازگەی دەربەندیخان دوو تۆمەتباری هەڵاتوو لەیاسایان دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی 21-6-2025 بەهۆی دروست بوونی گرژی و ئاڵۆزی شەڕ لەنێوان سێ هاوڵاتی لەقەزای خانەقین ڕوودەدات و کەسێک بەچەقۆ لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە دەکوژرێت و دەستبەجێ شوێنی روداوەکە بەجێ دەهێڵن و هەڵدێن.

راشیگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لەبازگەی دەربەندیخان هەردوو تۆمەتباری روداوەکەی قەزای خانەقین دەستگیربکەن.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەوەشی خستەڕو، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (406 )لەیاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

لڤین پرێس
Scroll to Top