لڤین
چەند كاتژمێرێك دوای بڕیاری دوورخستنەوەی لەلایەن ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا، وەزیری گواستنەوەی ئەو وڵاتە كۆتایی بە ژیانی هێنا.
میدیاكانی رووسیا لەسەر زاری بەرپرسێكی لیژنەی لێكۆڵینەوەی رووسیا بڵاوی كردەوە: رۆمان ستارۆڤۆیت وەزیری گواستنەوەی رووسیا لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی بە مردوویی دۆزراوەتەوە.
بەرپرسەكە ئاماژەی بەوەی بەوەشداوە كە ستارۆڤۆیت بە چەكی دەمانچە گولـلەیەكی لەخۆی داوە و كۆتایی بە ژیانی هێناوە.
لیژنەی لێكۆڵینەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەش دا كە دەستیان بە لێكۆڵینەوەكان كردووە بۆ ئەوەی بگەنە زانیارییەكان سەبارەت بە رووداوەكە. جەختیشی كردەوە كە زانیارییە سەرەتاییەكان دەری دەخەن كە رووداوەكە خۆكوژی بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە بە بڕیارێكی سەرۆكایەتی رووسیا كە لەلایەن ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی ئەو وڵاتە دەركرابوو، رۆمان ستارۆڤۆیت وەزیری گواستنەوە لە پۆستەكەی دوورخرابووەوە.
رۆمان ستارۆڤۆیت لە ناوەڕاستی ساڵی رابردوو پۆستی وەزیری گواستنەوەی رووسیای پێ درابوو.