لڤین
تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا رایگەیاند، گفتوگۆی ئاشتی و ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان لەنێوان سووریا و ئیسرائیل دەستیپێکردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆزیف عەون، سەرۆککۆماری لوبنان، تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، دانوستانی ئاشتی لەنێوان سووریا و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و لوبنانیش دەبێت ئەو هەنگاوە بنێت.
سەرەتای ئەم هەفتەیە، گیدۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لوبنان و سووریا بە گرنگ دەزانن، میدیای فەڕمی سووریاش لەوەڵامدا رایگەیاند، هێشتا زووە بۆ ئەو هەنگاوە.
میدیای فەڕمی سووریا لەوبارەیەوە بڵاویکردەوە، رێککەوتنی ئاشتی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل پێویستی بەوە هەیە ئیسرائیل پابەندبێت بە رێککەوتننامەی ساڵی 1974 و کشانەوەی ئیسرائیل لەو ناوچانەی سووریا کە داگیریکردوون.