لڤین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، پێویستە بەپەلە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لەڕێگەی بۆری عێراق – تورکیاوە دەست پێبکاتەوە، چونکە داخستنی زیانی بە سێ کۆمپانیای ئەمریکی گەیاندووە و ئەمەش “قەبووڵنەکراوە”.
تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، داوای كرد دەستبەجێ هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بۆریی عێراق-توركیا دەستپێبكاتەوە، ئاماژەی بەوەشدا راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم كاریگەری لەسەر سێ كۆمپانیای ئەمریكی هەبووە كە ئەوەش جێگای قبوڵكردن نییە.
بروس راشیگەیاند، زۆر گرنگە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم و كۆمپانیاكانی نەوت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەپەلە كاربكەن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد، راگرتنی نەوت تەنیا رێگر بووە لە گەشەی ئابوری عیراق و بەرژەوەندی كۆمپانیا ئەمریكییەكان، ئەوە جگە لەوەی كە بووە بە هۆكارێك بۆ زیادبوونی هەژموونی ئێران لە ناوچەكەدا، وتیشی، پێویستە بە زووترین كات ئەو پرسە چارەسەر بكرێت.
بروس جەختی لەوە شكردەوە بۆری بەندەری جەیهان رێگەیەكی گرنگە بۆ گواستنەوەی نەوت بۆ بازاڕە جیهانییەكان، ئەمەش سودی بۆ ئابووری عیراق و هەرێم و هەروەها كۆمپانیا ئەمریكیەكانیش هەیە، بۆیە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە بەرژەوەندی ئەمریكا و هەرێم و عیراق و ناوچەكەشدایە.