لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

بە چەند مووشەكێك هێرشكرایەوە سەر ئیسرائیل

806x378 iranian missile strikes building in tel avivs gush dan area 1750477283985

لڤین

ئەمشەو سێشەممە بە چەند مووشەكێك كە لە یەمەن و كەرتی غەززە هەڵدراوە، هێرشكراوەتە سەر ئیسرائیل، ئەو وڵاتەش بۆ ماوەیەكی كاتی ئاسمانی وڵاتەكەی داخستووە.

سوپای ئیسرائیل بڵاویكردەوە: ئەمشەو سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل تێبینی مووشەكێكی كردووە كە لە یەمەن هەڵدراوە بەرەو ئیسرائیل.

هەروەها بڵاویكردەوە: جگە لە مووشەكەكەی یەمەن، ئەمشەو دوو مووشەكی دیكەش لە باشووری كەرتی غەززە ئاراستەی خاكی ئیسرائیل كراوە.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش دا كە دوای هەڵدانی مووشەكەكان، لە تەلئەڤیڤ و قودس و شارەكانی دیكەی ناوەڕاستی ئیسرائیل زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدراوە.

جەختیشی كردەوە كە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی توانیویەتی رووبەڕووی سەرجەم مووشەكەكان ببێتەوە و بەبێ زیان، بیانخاتە خوارەوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top