لڤین
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، پێچەوانەی ئۆباما کە ملیاران دۆلاری دایە ئێران بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی؛ ئەو هیچ ئۆفەرێک نادات بەو وڵاتە.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “تروز” و لە وەڵامی سیناتۆرێکی ئەمریکیدا بە ناوی کریس کۆنس رایگەیاندووە، “بە کریس کۆنیسی سیناتۆری دیموکراتەکان بڵێن، من هیچ ئۆفەرێک نادەم بە ئێران، پێچەوانەی ئۆباما کە ملیاران دۆلاری پێدان بەناوی “رێگا بۆ چەکی ئەتۆمی JCPOA، کە ئێستا بەسەرچووە”.
JCPOA؛ پلانی هەمەلایەنەی هاوبەش، کە بە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانیش ناسراوە، تایبەت بوو بە سنوردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەرانبەر هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئەو وڵاتە و چەند بڕگەیەکی دیکە.
دۆناڵد ترەمپ لەکۆتاییدا نووسیویەتی: نەخێر من هەرگیز قسەشیان لەگەڵ ناکەم، لەکاتێکدا بە تەواوی سەرجەم بنکە ئەتۆمییەکانیمان تێکشکان.