لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

لە تورکیا… تا ئێستا زیاتر لە 350 سزادراو ماوەی زیندانیان تەواو کردوە و ئازاد نەکراون

GG

لڤین

راپۆرتێکی تایبەت بە دۆخی زیندانیانی سیاسی تورکیا و باکوری کوردستان بڵاوکرایەوە و ئاشکرایدەکات، زیاتر لە 350 سزادراو کە ماوەی زیندانییان تەواوکردوە، تا ئێستا ئازاد نەکراون.

فیدراسیۆنی کۆمەڵە یاسایی و پشتگیرییەکانی بنەماڵەی زیندانیان و کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی، ڕاپۆرتیکیان لەبارەی دۆخی زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا بڵاو کردەوە و ئاشکرایانکردوە، لە 115 زیندانی تورکیاوە سێ هەزار و 500 داواکاری زیندانیان پێگەیشتوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، 631 زیندانیی نەخۆش  لە زیندانەکاندا ماون و دۆخی تەندروستیان باش نییە.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە، تا 359 زیندانی ماوەی سزاکانیان تەواو کردوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەڵێننامەی پەشیمانیان واژۆ نەکردوە لە زیندانەکاندا ماونەتەوە ئازاد نەکراون.

ئەو کۆمەڵە و ڕیکخراوانەی مافی مرۆڤ ئاشکراشیان کردوە، کە 200 زیندانی هەن کە بەهۆی بێ ناسنامەییانەوە هەمو مافێکیان لیسەندراوەتەوە، لە کاتیکدا بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان نابێت مافەکانیان رەچاو نەکرێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەشکراوە، لە 16 زیندانی تورکیادا 327 ژن زیندانی کراون کە لە مافەکانیان بێ بەش دەکرین، جگە لەوەش ئاشکرای کردوە کە نزیکەی 400 زیندانی سزای ژوری تاکەکەسیان بەسەردا سەپێنراوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top