لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

رۆژنامەی نەفەس: ئامادەکارییەکانی پەکەکە بۆ دانانی چەک دەستیانپێکردووە

kurdistan x

لڤین

رۆژنامەی نەفەسی تورکی بڵاویکردەوە، ئامادەکارییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ دانانی چەک بە چاودێریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیانپێکردووە.

رۆژنامەکە دەڵێت، بە چاودێری حکومەتی هەرێم لە پێنج خاڵی جیاوازدا چەکدانان ئەنجام دەدرێت و سەرجەم چەکەکان تۆمار دەکرێن.

لەمانگی ئایاری ئەمساڵ لەسەر داوای عەبدوڵا ئۆجالان، پەکەکە کۆنگرەی بەست و بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی دا. بەگوێرەی زانیاریی میدیا تورکییەکان، پرۆسەکە درێژخایەن دەبێت و بەپێی قۆناغ دەبێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق سەرپەرشتی دەکەن.

پێشتر رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بۆ نزیککردنەوەی هەردوولا [تورکیا و پەکەکە] رۆڵی خۆی گێراوە و لە داهاتووشدا هەمان رۆڵی دەبێت.

لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەرەتای ئەم مانگەوە رایگەیاند، تورکیا دەچێتە قۆناغێکی نوێوە و پێ دەنێتە نێو “داهاتوویەکی بەهێزترەوە.”

لە مانگی تشرینی یەکەمی 2024 دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، پێشنیازی ئەوەیکرد کار لەگەڵ ئۆجالان بکرێت بۆ لێکنزیکبوونەوە و دەستپێکردنی پرۆسەیەکی ئاشتی، ئەمە بووە هۆی دروستبوونی شاندێک بەناوی شاندی ئیمراڵی کە چەند جارێک سەردانی ئۆجالانیان لە دوورگەی ئیمڕاڵی کرد، پاشان لە کۆتایی مانگی شوباتی 2025 عەبدوڵا ئۆجالان داوای لە پەکەکە کرد چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top