لڤین
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، داواکاریی رۆژنامەی کەیهان کە لەژێر سەرپەرشتی نوێنەری خامنەیی رێبەری ئێران بەڕێوەدەچێت، بۆ دەستگیرکردن و لەسێدارەدانی رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە قبوڵنەکراو وەسفکرد.
رۆبیۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، ئەم داواکارییە لە ئێراندا دەبێت سەرکۆنە بکرێت و ئەمریکا پشتگیری لە هەوڵە گرنگەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەکات بۆ چاودێریی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، هەروەها سوپاسی پابەندبوون و پیشەییبوونی بەڕێوەبەری گشتی و کارمەندانی ئاژانس دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە ئێران کرد تەندروستیی کارمەندانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دابین بکات.
پێشتر رۆژنامەی کەیهان لە بابەتێکی هەڕەشەئامێزدا بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە سیخوڕی ئیسرائیل ناوبرد و دەڵێ، دەبێت لە کاتی هاتنە ناو ئێرانەوە دەستگیر بکرێت و لەسێدارە بدرێت.