لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل نزیکەی 6 ناوەندی سڤیل لە کرماشان کراونەتەئامانج

IRAN ISRAEL CONFLICT STRIKES

لڤین

جگە لە بنکە سەربازییەکان، ئیسرائیل هێرشیکردووەتەسەر چەندین ناوەندی سڤیل لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆیەوە بەشێکی زۆریان بە تەواوی یان بەشێکی زۆریان وێرانبوون.

ئەوە جگە لە گیانلەدەستدان و برینداربوونی هاونیشتمانییان لەو شوێنانەی کراونەتەئامانج.

یەکێک لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر دوو ناوەندی بەخێوکردنی ئەسپ بووە بەهۆیەوە نزیکەی 60 سەر ئەسپ مرداربوونەتەوە.

چەند ناوچەیەکی دەورووبەری نەخۆشخانەی ئیمام رەزاش زیانی بەرکەوتووە و هەندێک بەشی پەلیکەوتووە.

یەکێکی دیکە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر بازاڕی باڵندە فرۆشانی کرماشان بووە کە بەهۆیەوە چەندین جۆر باڵندە لەناوچوون.

هێرشی ئیسرائیل بۆسەر نەخۆشخانەی فارابی لە کرماشان یەکێکیدیکە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بووە کە زیانێکی زۆری بە ئامێرەکانی ناو نەخۆشخانەکە گەیاندووە.

هەروەها بە چوار موشەک هێرشکرایەسەر ناوەندێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل لە ناوچەی دیزڵ ئاوای کرماشان و زیانی مادی هەبووە.

ئیسرائیل هێرشیکردووەتەسەر ناوەندێکی پزیشکی و دەرمانی شارۆچکەی قەسری شیرین لە کرماشان و کوژران و  برینداربوونی لێکەوتووەتەوە.

تاوەکو ئێستا بە فەرمی ئاماری کوژراو بریندارانی ئەم رووداوانە لە پارێزگاکە لە لاینی فەرمییەوە ئاشکرا نەکراوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks