لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل: دانوستان ئەنجام نادەین

F CG

لڤین

گیدیۆن ساعر وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ زیاتر لە ٣٠ باڵیۆزو نوێنەرى وڵاتیانی بیانی کۆبویەوە لە شوێنی هێرشی مووشەکی بالیستیکی ئێران لە ناوەندی شاری بات یام، لەوێ ئاگاداریان دەکاتەوە کە ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل دژی ئێران “تا دەگەینە ئامانجەکانمان” بەردەوام دەبێت.

باڵیۆزەکانی ئیتاڵیا، پۆڵەندا، هیندستان، کەنەدا، کۆماری چیک، ئیسپانیا، نەمسا، نەرویج، سوید و وڵاتانی دیکە بەشداری ئەو کۆنفڕانسەبوون لە شوێنی هێرشەکە، کە بەرەبەیانی  یەکشەممە 9 هاوڵاتی تێدا کوژراون.

ساعر بە باڵیۆزەکانى وتووە، ئێران “هەڵە دەکات” بە هەوڵدان بۆ پووچەڵکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بە “بە ئەنقەست ناوەندەکانی دانیشتووان و کوشتنی خەڵکی مەدەنی”. “ئەوان تێناگەن کە گەلی ئیسرائیل بەهێزە و بە شێوەیەکی بەرفراوان پشتگیری لە ئۆپەراسیۆنەکەمان دەکەن.

وەزیری دەرەوە دەڵێت: “دەمەوێت بزانن: هیچ دانوستانێک ئەنجام نادرێت، ئۆپەراسیۆنەکەش بەردەوام دەبێت تا ئامانجەکانمان دەگەین”.

یسرائیل کاتز، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس هەڕەشەی توند دەکات و نووسیویەتی؛ “زریانێک بۆ تاران بەڕێوەیە و شوێن و دامەزراوە باڵاکانی دەسەڵات بۆمباران دەکرێن.”

هەروەها “هەڕەشەی فراوان کردنی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای وڵاتەکەی دەکات و باسی لە گۆڕینی دەسەڵات دەکات.”

هاوکات بە پێی ڕاپۆرتی “تایمز ئۆف ئیسرائیل”، هێرشەکان بەردەوامن بۆ کردنە ئامانجی دامەزراوە سەرەکییەکانی حکوومەتی ئێران، سەربازی و ئەتۆمی.

شەڕی ئاسمانی نێوان ئیسرائیل و ئێران بۆ شەشەمین ڕۆژی لەسەریەک بەردەوامە و هەردوو وڵات هێرشی مووشەکی نوێ دەکەنە سەر یەکتر، سەرەڕای داوای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجی ئێران.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks