لڤین
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران لەم جەنگەدا دژی ئیسرائیل سەرکەوتوو نابێت و پێویستە دەستبەجێ بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی دانوستانەکان.
ترەمپ لە پەراوێزی بەشداریکردن لە لوتکەی گرووپى حەوت رایگەیاند، “پێویستە بگەنە رێککەوتن، دۆخەکە بۆ هەردوولا بە ئازارە”.
سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند، وای نابینێت ئێران لەم جەنگەیدا دژی ئیسرائیل سەرکەوتوو بێت، بۆیە پێویستە پێش ئەوەی کار لە کار بترازێت، بگەڕێنەوە بۆ دانوستانەکان.
بەرەبەیانی رۆژی 13ی ئەم مانگە، ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی بۆ سەر ئێران و چەند شارێکی دیکەی ئێران دەستپێکرد و بەوهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر سەرکردەی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە کوژران.
لەکاردانەوەی ئەو هێرشەدا، ئێران هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و تاوەکو ئێستاش هەردوولا لە بۆردوومانکردنی یەکتر بەردەوامن.
پێشتر ئێران و ئەمریکا پێنج خوولی دانوستانیان ئەنجامدابوو، بڕیاربوو رۆژی یەکشەممەی رابردوو خولی شەشەمی دانوستانەکان بەڕێوەبچن، بەڵام بەهۆی هێرشەکانەوە ئێران کشانەوەی خۆی لە دانوستانەکان راگەیاند.