وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئەگەر ئێران لە سیاسەتی هێرشکارانەی خۆی بەردەوام بێت، ئەوا پایتەختەکەی دەکەینە ئامانج و دەیسووتێنین
لڤین
ئۆرشەلیم – یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەی توندی لە دژی ئێران کردووە و ڕایگەیاندووە کە پایتەختی ئەو وڵاتە دەکرێتە ئامانج.
لە ڕاگەیاندنێکی فەرمیدا، کاتز جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەگەر حکومەتی ئێران بەردەوام بێت لە ناردنی مووشەک و ئەنجامدانی هێرشەکان بە ئاڕاستەی خاکی ئیسرائیل، ئەوا وەڵامدانەوەیەکی توند لە چاوەڕوانیان دەبێت.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە ڕاشکاویی ڕایگەیاند: “ئەگەر ئێران لە سیاسەتی هێرشکارانەی خۆی بەردەوام بێت، ئەوا پایتەختەکەی تاران دەکەینە ئامانج و دەیسووتێنین.”