لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

تەندروستیی جیهانی: نەخۆشخانەی ئەمەل لە غەزە لە خزمەت کەوتووە

ئەمەل 1170x878

لڤین

تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسەس، بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، دەبلیو ئەیچ ئۆ دەڵێت، بەهۆی چڕکردنەوەی هێرش و بۆردومانەکانی غەزەوە، نەخۆشخانەی ئەمەل لە کەرتەکە لە خزمەت کەوتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەبلیو ئەیچ ئۆ، بەربەست لە بەردەم گەیشتن بە نەخۆشخانەکە دروستبووە، ئەمەش رێگری لە نەخۆش دەکات لە کاتی خۆیدا چارەسەر وەربگرێت و دەبێتەهۆی مردنی زیاتر.

تێدرۆس ئەدهانۆم دەڵێت، هێشتا نەخۆش لە نەخۆشخانەکە ماوە و پێویستیان بە چاودێرییە، بەڵام نەخۆشی نوێ وەرناگیرێت، دوو تیمی پزیشکی لە نەخۆشخانەکەن بۆ حاڵەتی لەناکاو، یەکێکیان ناوخۆییە، ئەوەی دیکە نێودەوڵەتی، تەواوی هەوڵیان دەدەن بۆ خزمەتکردنی ئەو نەخۆشانەی هێشتا لە نەخۆشخانەکەدان هەرچەندە ژمارەیەکی کەم پێداویستیی پزیشکی لێماوە.

بەگوێرەی قسەکانی بەڕێوەبەری دەبلیو ئەیچ ئۆ، بە داخرانی نەخۆشخانەی ئەمەل، کۆمەڵگەی پزیشکیی ناسر دەبێتە تاکە نەخۆشخانەی خان یونس لە باشووری غەزە، کە یەکەی چاودێریی چڕ لەخۆدەگرێت.

لڤین پرێس
Scroll to Top