لڤین
شەوی رابردوو، سوپای ئیسرائیل 23 هێرشی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر پێگەکانی حزبوڵا لە باشووری بەیروت ئەنجامدا، سوپای وڵاتەکەش دەڵێ، ئەو ناوچانەی کردوویانەتە ئامانج، حزبوڵا بۆ دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاریاندەهێنێت.
یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، رێگە بەهیچ لایەنێک نادەن مەترسی لەسەر هاووڵاتیانی باکور و تەواوی ئیسرائیل دروستبکرێت و بەردەوامبن لە سەپاندنی مەرجەکانی ئاگربەست.
کاتز، حکومەتی لوبنان بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر رێگەدان بە پێشێلکردنی ئاگربەست و هەموو کردەوەیەکی تیرۆرستی دژی وڵاتەکەی.
لای خۆشییەوە، میشێل عەون سەرۆکی لوبنان رایگەیاند، بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکەن بۆسەر باشووری لوبنان، بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی و پەیامێکی دڕندانەیەی دەزانێت بۆ ئەمریکا و سیاسەت و دەستپێشخەرییەکانی.