لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

بۆ دووربوون لە پەتای تای خوێنبەربوون؛ بەم جۆرە گۆشت بکە بە قوربانی

aeafe

لڤین

تەندروستیی سلێمانی رێنماییەکانی قوربانیکردنی بڵاوکردووەتەوە، بە جۆرێک کە قوربانییەکە بەشێوەیەکی تەندروست ئەنجام بدرێت و هاووڵاتیان لە مەترسی توشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون دوور بخاتەوە.

دەقی رێنماییەکان:

1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕخانانەدا بێت كە رێگەپێدراون و پزیشكی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەكات.

2- لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و كەوڵكردن یان پارچە پارچەكردنی گۆشتەكەی جل و بەرگی خۆپارێزی وەك (دەستكێش، جزمە، سەدریەی پلاستیك، ماسكی دەموچاو) بەكاربهێنرێت.

3- نابێت خانەوادە یان خەڵك كۆببنەوە لە چواردەوری قەساب و نابێت هاوكاری بكەن لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچەكردنی گۆشتەكەی.

4- بەبێ دەستكێش مامەڵە لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەكە و دوای پۆشینی دەستكێش و كەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەكە پارچە پارچە بكە.

5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەكان و دانانی كیسی داخراو فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت.

6- بەكارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچە پارچەكردنی تایبەت بەگۆشت و شتن و پاكژكردنەوەی تەختە و چەقۆكان دوای بەكارهێنانیان.

7- پاككردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەكەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی كلۆریینی روونكراوە.

8- باشتر وایە گۆشت ماوەی 12 بۆ 24 كاتژمێر لەناو ساردكەرەوە هەڵبگیرێت پاشان بەكاربهێنریت، بەڵام گۆشتی كوڵاو هیچ كێشەی نییە و سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبوون بە تای خوێن بەربوون.

9- ئەگەر ئاژەڵ گەنەی هەبوو باشتر وایە نەكڕێت یان سەری نەبڕێت بۆ دووربوون لە نەخۆشی تای خوین بەرببوون، چونكە نەخۆشیەكە دەگوازرێتەوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks