لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

حکومەتی عێراق: 20 دەروازەی نایاسایی لە هەرێمی کوردستاندا هەن

13952020 زرباطية

لڤین

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق ئاشکرایکرد، 20 دەروازەی سنووریی نایاسایی لە هەرێمی كوردستان هەن، کە زۆرینەی زۆریان لە پارێزگای سلێمانین و بۆ کاری قاچاخچێتی بەکاردەهێنرێن.

عومەر عەدنان وائیلی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق لەبارەی دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان وەڵامی نووسراوێكی رائد مالیكی پەرلەمانتاری عێراقی داوەتەوە و دەڵێت، لە كۆی 26 دەروازەی سنووری لە هەرێمی كوردستان تەنها شەشیان یاسایین، 20 دەروازەکەی دیكە نایاسایین و رێگەی قاچاخن.

هاوكات موسەنا ئەمین پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق، دوای كۆبوونەوەی فراكسیۆنەكەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا  گوتی، سودانی پێی گوتوون 22 دەروازەی نایاسایی لە هەرێمی کوردستان هەن، 20 دەروازەیان لە سنوورەکانی سلێمانین و بۆ کاری قاچاخچێتی بەکاردەهێنرێن.

لڤین پرێس
Scroll to Top