لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانى عێراق کۆبوونەوە

501597788 752913893935029 3503540452206468113 n (1)

لڤین

لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى عێراق و محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق کۆبوونەوە و تاوتوێى چارەسەرى پرسى مووچە و یاساى نەوتى و گازیان کرد.

بەگوێرەى راگەیەندراوى سەرۆکایەتیی کۆمارى عێراق، لەکۆبوونەوەى نێوان سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانى عێراقدا، جەخت لە پێویستى دۆزینەوەى چارەسەرى ریشەیی، لە چوارچێوەى دەستوور و یاسا، سەبارەت بە پابەندییە داراییەکانى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى ناوەند، کە لە بڕگەکانى دەستوور و یاساى بودجە و بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵى هاتووە کراوەتەوە.

هاوکات لە کۆبوونەوەکەى نێوانیان، باسیان لە گرنگى دەنگدان لەسەر یاساى نەوت و گاز کردووە.

هەر بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەتیف رەشید و سودانى ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنى نوێنەران تاوتوێ کردووە، وەکو یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانى پرۆسەى دیموکراسى.

کۆبوونەوەى سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانى عێراق لەکاتێکدایە، وەزارەتى دارایی عێراق، بە نووسراوێک حکومەتى هەرێمى کوردستانى ئاگادارکردووەتەوە، هیچ بڕە شایستەیەکى لە پارەى مووچە بۆ ئەمساڵ نەماوە و سەرجەم شایستە داراییەکانى خەرجکراوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top