لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: کێشەی مووچەی مانگی پێنج چارەسەردەبێت

4444444444444444440111111111111111 800x500 2 800x500

لڤین

د. مەجید حەمەئەمین ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی لە دوای کۆبوونەوەی پیرمام رایگەیاند، لە ماوەی سێ رۆژی داهاتوودا کێشەی مووچەی مانگی پێنج چارەسەردەبێت.

د. مەجید حەمەئەمین ئەندامی سەرکردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەی پیرمام ئیجابی بوو، زیاتر لە 38 حزبی کوردستانی بەشداربوون کە زیاتر کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری بوو.

وتیشی، گلەیی ئێمە ئەوە بوو دەبوو کۆبوونەوەکە لە سەرۆکایەتیی هەرێم بوایە نەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی و پێشنیاریشمان کرد رۆژی دووشەممە کۆبوونەوەی دووەم لە سەرۆکایەتیی هەرێم بەڕێوەبچێت.

باسیلەوەشکرد، نزیکین لە چارەسەر و دڵنیاین سبەینێ یان دوو سبەینێ ئەو کێشەی دروستبووە چارەسەردەکرێت.

جەختیشیکردەوە، ئەم کێشەیە بە دانوستان زۆر بە ئاسانی چارەسەردەبێت، نە کشانەوە لە بەغداد نە رێگای توندوتیژی چارەسەرە.

لڤین پرێس
Scroll to Top