لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

سامانە سروشتییەکان ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

dcf edb bd fa cffc

لڤین

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئەو دو ڕێککەوتننامەیەی كه‌ وەزارەتەکە لەگەڵ هەردو کۆمپانیای ئەمەریکی HKN و WesternZagros کردویەتی، ڕێککەوتننامە و گرێبەستی نوێ نین بەڵکو پێش چەندین ساڵە هەن و دادگاکانی عێراقیش دانی بە یاسایی و ڕەواییاندا ناوە و هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان له‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه‌، “حکومەتی هەرێم لە کاتێکدا جەخت لە هەمو ماف و دەسەڵاتە دەستورییەکانی خۆی دەکاتەوە وەک قەوارەیەکی فیدراڵی لە چوارچێوەی دەستوری هەمیشەیی عێراق کە بە ڕونی ماف و تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستانی دەستنیشانکردوە، لە هەمانکاتدا دوپاتی دەکەینەوە کە ئەو دو ڕێککەوتننامەیەی وەزارەتەکەمان لەگەڵ هەردو کۆمپانیای ئەمەریکی HKN و WesternZagros کردویەتی، ڕێککەوتننامە و گرێبەستی نوێ نین بەڵکو پێش چەندین ساڵە هەن و دادگاکانی عێراقیش دانی بە یاسایی و ڕەواییاندا ناوە و هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، تەنیا کۆمپانیای ئەنجامدەری گرێبەستەکان گۆڕاون لە چوارچێوەی ڕێکارە یاسایی وگرێبەستییەکانی هاتو لە ڕێکەوتننامەکان و هەردو کۆمپانیا ئەمەریکییەکەش، چەندین ساڵە پەرە بە وەبەرهێنان دەدەن لە بواری نەوت وگاز و لە بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی نەوتی هەرێمی کوردستانن و وەبەرهێنەری نوێ نین.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ده‌ڵێت، ئامانج لەو ڕێککەوتننامە و گرێبەستانەش، پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆییە لە ڕێگای زیادکردنی بەرهەمی گازی سروشتیی بۆ دابینکردنی سوتەمەنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی کارەبای بەردەوام بۆ هەمو ناوچەکانی عێراق.

لڤین پرێس
Scroll to Top