لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

عێراق بە بەهای زیاتر لە 25 ملیۆن دۆلار گەنمی ئوسترالی هاوردە کردووە

1747312018 kurdistan24

لڤین

ساڵی 2024، عێراق، زیاتر لە 77 هەزار تۆن گەنمی ئوسترالی بە بەهای 25 ملیۆن دۆلار هاوردە کردووە.

زانیارییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی فیدراڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، “عێراق لەساڵی ڕابردوودا، بڕی 77 هەزار و 723 تۆن گەنمی لە ئوسترالیا هاوردە کردووە، کە بەهاکەی 25 ملیۆن و 335 هەزار دۆلار بووە.”

ئاماژەی بەوەش کراوە “یەک تۆن گەنم بە 326 دۆلاری ئەمەریکایی بە عێراق فرۆشراوە.” هەر بەگوێرەی داتاکان “ئەو پشکە 1%ی هەناردەی گەنمی ئوسترالیا بووە بۆ وڵاتانی جیهان.”

بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کورستان و وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی عێراق لە بارەی کڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێم کردبوویان، پار ساڵ حکوومەتی عێراق بڕی 700 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان کڕیوەتەوە، کە 228 هەزار تۆن لە پارێزگای هەولێر، 282 هەزار تۆن لە پارێزگای سلێمانی و 189 هەزار تۆنیش لە پارێزگای دهۆک بوو.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top