لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

هەژارترین سەرۆکی جیهان پێش مردنی:”جەنگاوەریش مافی پشودانی هەیە”

61452025 54125

لڤین

سەرۆکی پێشوی ئۆرۆگوای کە سەردەمانێک بە “هەژارترین سەرۆکی جیهان” ناسرابو، رۆژی سێشەممە لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سەرۆکی ئێستای ئۆرۆگوای یاماندۆ ئۆرسێ، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” مردنی مۆخیکای ڕاگەیاند و موخێکای بە “سەرۆک، چالاکوان، ڕاهێنەر و سەرکردە” وەسفکرد.

ناوبراو لە بەهاری ساڵی 2024وە چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی سورێنچک وەردەگرت، هەرچەندە ئەو چارەسەرە وایکرد لاواز بێت و نەیتوانێت نان بخوات، بەڵام موخیکا لە پاییزی 2024دا لەسەر گۆڕەپانی سیاسی دەرکەوتەوە و هاوپەیمانی چەپەکەی لە هەڵبژاردنە نیشتمانییەکاندا بەرەوپێش برد کە کاندید و پارێزراوی پەسەندکراوی خۆی، ئۆرسی، هێنایە پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار.

مۆخیکا لەکاتی سەرۆکایەتی ئۆرەگوایدا رەتیکردەوە لە کۆشکی کۆماری وڵات بژی و زۆربەی موچەکەی بە رێکخراوە خێرخوازییەکان دەبەخشی و بە ئۆتۆمبێلە ڤۆڵگسواگنەکەیەوە هاتوچۆی دەکرد کە مۆدێلی 1987 بو.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top