لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ئێران: لە دۆخی نێوان هیندستان و پاکستان نیگەرانین

لڤین

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، نیگەرانی تارانى لە بارەی تەشەنەسەندنی گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان دەربڕی و داواى دانبەخۆداگرتنى کرد و راشیگەیاند، هەردوو وڵات پەیوەندییەکی مێژوویان لەگەڵ ئێران هەیە.

ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئێران هەمیشە پێداگرە لەرێزگرتن لە خاک و سەروەری وڵاتان و دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی هێز لە پەیوەندیی نێوان وڵاتان.

بەقائى، داواى لە هەردوو وڵات کرد بە دانبەخۆداگرتن رێگرى لە تەشەنەسەندنی گرژییەکان بکەن و رێگەنەدەن لایەنی سێیەم “بەتایبەت ئیسرائیل” سود لە گرژییەکان وەربگرێت.

قسەکانی بەقائی لە کاتێکدایە چواری ئەم مانگە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی پاکستانی کردو بڕیارە ئەمڕۆش بە سەردانێکی فەڕمی بچێتە هیندستان، ئامانجی سەرەکی سەردانەکانیش کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئیسلامئاباد و نیودەلهییە.

لە 22ـى نیسانەوە پاش کوژرانى 26 هاوڵاتیى هیندستان لەبەشە هندییەکەى کشمیر، پەیوەندییەکانى نێوان ئیسلامئاباد و نیودەلهى روویان لە ئاڵۆزبوون کردووە، شەوی رابردووش هیندستان هێرشیکردەسەر پاکستان و کاردانەوەی جیهانی بە دوای خۆیدا هێنا.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks