لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

عەلی خامنەیی: وڵاتانی ئیسلامی یەکگرتوو بوونایە ئەو دۆخەی غەززە رووینەدەدا

alixamnai

لڤین

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆمارى ئیسلامى ئێران رایگەیاند، هیچ شتێک هێندەی یەکگرتوویی بۆ وڵاتانی ئیسلامی “گرنگ نییە” دەشڵێت، ئەگەر وڵاتانی ئیسلامی یەکگرتوو بوونایە غەززە ئەوەی بەسەر نەدەهات و یەمەنیش بەو جۆرە لەژێر فشار نەدەبوو.

عەلى خامنەیی، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڵاتییان و بەرپرسانی حەج و عومرەی وڵاتەکەی لە حوسەینییەی ئیمام خومەینی، گوتیشی “کاتێک وڵاتانی ئیسلامی یەکگرتوو نابن ئەمریکا و ئیسرائیل و هەندێک لە وڵاتی دیکە بەرژەوەندییەکانیان بەسەر گەلاندا دەسەپێنن”.

خامنەیی، بەشێکی قسەکانی بۆ تەقینەوە گەورەکەی شەممەی رابردوو بەندەری رەجایی لە شارى بەندەر عەباس تەرخانکرد  و رووداوەکەى “بە کارەسات و خەمهێنەر” ناوبردوو راشیگەیاند، بەرپرسانی حکومەت لە هەوڵەکانیان بەردەوامن و هەر کەموکورتییەکیش هەبێت چارەسەر دەکرێت، گوتیشی “ئەو جۆرە رووداوانە لە هەموو شوێنێکی جیهان روودەدات”.

رۆژی شەممەی رابردوو، تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەری شەهید رەجایی لە شاری بەندەر عەباس لە پارێزگای هورمزگان روویدا، بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، نزیکەی 70 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون، ژمارەیەکیش بێسەروشوێنن، زیانە داراییەکانیش تاوەکو ئێستا نەخەمڵێندراون.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks