لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

پاپا فرانسیس کۆچی دواییکرد

444 21 1

لڤین

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای تووشبوون بە نەخۆشی، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. ناوی تەواوی خۆرخێ ماریۆ بێرگێلیۆیە و سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکەکانی جیهان بوو.

پاپا فرانسیس بە بنەچە ئیتاڵییە، بەڵام لەدایکبووی شاری بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتینە.

– لە 17-12-1936 لەدایکبوو، یەکەم کەسی بە بنەچە ئەمریکای باشوور بوو کە ببێتە پاپا. ھاوکات دووەم کەسایەتیی کاسۆلیکی دەرەوەی کیشوەری ئەورووپایە لە دوای گریگۆری سێیەم ئەو نازناوەی وەرگرتبێت.

– لە 13ی ئاداری 2013ـەوە وەک 266ـەمین پاپای ڤاتیکان دیاریکرابوو.

– پێشتر بەرپرسیارییەتی سەرۆکی دەوڵەتی ڤاتیکانی پێ سپێردرابوو.

– پێش ئەوەش سەرۆکی ئەسقەفەکانی بۆینس ئایرس بووە و لە ساڵی 2001 پاپا یۆحەنا پۆلسی دووەم نازناوی (کاردیناڵ)ـی پێ بەخشی.

– ناوی فرانسیسی بۆ خۆی دانا وەک رێزلێنانێک بۆ فرانسیس ئاسیزی پیرۆز.

– پاپا فرانسیس زمانەکانی ئیسپانی، لاتینی، ئیتاڵی، ئەڵمانی، فەرەنسی، ئۆکراینی ھەروەھا ئینگلیزی دەزانی.

– بە داکۆکیکاری ھەموو بزووتنەوەیەکی مرۆڤدۆستانە و ھێنانەدی دادگەری کۆمەڵایەتی و رێگەخۆشکردن بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی نێوان نەتەوە و ئایین و بۆچوونە جیاوازەکان دەناسرا. ھەر بۆیە دوای ھەڵبژاردنی وەک پاپای نوێی ڤاتیکان چەندین رێوشوێن و مەراسیمی ئایینی پێشووتری ھەڵوەشاندەوە وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی دەسەڵاتی ئایینی ڤاتیکانیش توانای گۆڕانکاریی لە رێسا و یاساکاندا ھەیە.

– خێزانی پاپا فرانسیس بە بنەچە ئیتاڵین، بەڵام لە سەردەمی حکومڕانیی فاشیستی ئیتاڵی، خێزانەکە بە ناچاریی ئیتاڵیا بەجێدەھێڵن و بەرەو ئەرجەنتین کۆچ دەکەن.

– لە منداڵییەوە حەزی بە میوزیک و فیلم و کولتووری وڵاتانی ئەرژەنتین و ئۆرۆگوای کردووە.

– لە کاتی لاویشدا حەزی بە وەرزش و یاریی تۆپی پێ بووە و ھاندەرێکی سەرسەختی مارادۆنا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بووە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top