لڤین
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، لەگەڵ تورکیا گفتوگۆ و دانوستاندنیان هەیە و”لە نێوان ئێمە و تورکیادا هەندێک هەنگاو هاوێژراوە بۆ چارەسەری کێشەکان”.
ئیلهام ئەحمەد، لە چاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامەوانبدا، باسی لە رێککەوتنی پەیەدە و ئەنەکەسە کرد و رایگەیاند، لەماوەیەکی نزیکدا رادەگەیێنرێت. هەروەها باسى لە رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق دەکات، بەتایبەتی دوایین رێککەوتنیان لەسەر بەنداوی تشرین.
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر باس لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستانیش دەکات و دەڵێت، “لە رێککەوتنی لایەنە کوردییەکاندا هەم رۆڵی هەرێم، هەم ئەو پشتگیرییەی کردی بە ئەرێنی و باش دەیبینین، جێگای سوپاسە”.
سەبارەت بەدەستورى کاتى سوریا، دەڵێت: دەبێت لە دەستووردا پەروەردە بە زمانی دایک بۆ هەموو نەتەوەکانی سووریا بنەمابێت. نابێت زمانێک بنەمابێت و ئەوی دیکە بنەما نەبێت. زمانێک فەرمی بێت و زمانێکی دیکە فەرمی نەبێت.
هەروەها ئیلهام ئەحمەد ئەوەشى وت: ئەو زمانانەی لەناو سووریادا هەن، ئەو کولتوورانەی لە ناو سووریادا هەن هەموویان فەرمین. لەو شوێنەی کە لێین، لەو شوێنەی کە تێیدا دەژین فەرمین. دەبێت لە دەستووری سووریادا خاڵێکی وا هەبێت، کە کورد بتوانن بە زمانی خۆیان پەروەردە ببینن، بە زمانی خۆیان بژین. کولتووری خۆیان زیندوو بکەنەوە و بەهێز بکەن. پێویستە پشتگیری بکرێت. دەبێت دەستوور ئەم مافە بدات.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە لە دەرەوەش لە سیاسەتدا رۆڵ گێڕان، مافەکانی سیاسی، نەتەوەکانی سووریا هەموو بە ئازادی و سەربەستی بتوانن بەشداری سیاسەت بن و ئەم وڵاتە بەڕێوەببەن. نوێنەرەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی سووریادا هەبن. دەبێت کورد نوێنەرایەتی خۆی لە بەڕێوەبەرایەتیی سووریادا دیاری بکات.
وتیشى: رێککەوتنەکە ئەوەیە کە ئەم بەنداوە لە شەڕ و ناکۆکییەکان دوور بخرێتەوە. لەبەرئەوەی پڕۆژەیەکی خزمەتگوزارییە.
خەڵک سوودی لێوەردەگرێت و ژیانیان باش دەکات. ئەوە لە شەڕ دوور بخرێتەوە و بپارێزرێت و ئاگربەست پێک بهێنرێت. لەسەر بەڕێوەبردنی گفتوگۆ دەکرێت. ئەم بەنداوە چۆن بەڕێوەدەبرێت؟ چۆن باشتر دەکەوێتە خزمەتەوە؟ لەسەر ئەمەش گفتوگۆ هەیە.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی بەشی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەبارەت بە گفتوگۆکان لە دیداری سلێمانیدا ڕایگەیاند، بە گرنگییەوە باس لە بارودۆخانە کراوە، کە ئێستا لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن.
هەروەها جەختى لەسەر ئەوەکردوەتەوە، کە گەڕانەوە بۆ دۆخی پێش ساڵی ٢٠١١ مومکین نیە، دەشڵێت، وتیشى: بەرهەم ساڵح بە فەرمی بانگهێشتی دیداری سلێمانی كردم.
ئیلهام ئەحمەد باسی لەوەشکرد، دامەزراندنی سیستەمی لامەرکەزی بووەتە پێویستییەک، کە ئەم سیستەمە دەرفەت بە خەڵکی ناوچەکە دەدات، کە خۆیان بەڕێوەببەن
نۆیەمین دیداری سلێمانی لە ڕۆژانی ١٦ و ١٧ـی نیسان لە زانکۆی ئەمریکی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی بەشی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە یەکیک بوو لە بەشداربووانی دیدارەکە