لڤین
دوای نزیکەی چوار کاتژمێر، کۆبوونەوەی هەردوو شاندی ئەمریکا و ئێران لە رۆما کۆتاییهات، بەوتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبونەوەکە ئەرێنی بووە، دەشڵێت “ئێران بەوپەڕی ئامادەیی و جدیبوونەوە لە دانوستاندایە”.
ئیسماعیلی بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ماوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا پەیوەستە بە بەرەوپێشچوونیەوە”.
ئێران داوا دەکات کە سزاکان لەسەر ئێران لاببرێت، بەوتەی بەقایی بێت هەڵوێستەکانیان نەگۆڕە لەبارەی هەڵگرتنی سزاکان.
سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت “بەرنامە ئەتۆمییەکەمان ئاشتییانەیە و ئامادەی رەواندنەوەی گومانەکانین”. وتیشی “ئێران بەوپەڕی ئامادەیی و جدیبوونەوە لە دانوستاندایە”.
هاوکات تەلەڤزیۆنی ئێران رایگەیاند، کە دانوستانی ئەمریکا و ئێران لە رۆما کۆتاییهاتووە و “ئەرێنی بووە”.
ئاماژەی بەوەشداوە، کە چەند رۆژی داهاتوو گەڕی سێیەمی دانوستان دەستپێدەکات