لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

هێشتا ژیانی ئۆندەر لە مەترسیدایە

kurdistan

لڤین

ئەو نەخۆشخانەی سرری سورەیا تێدا لەژێر چاودێری چڕە ڕایگەیاند: تاوەکوو ئێستا مەترسی لەسەر ژیانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ماوە.

ئەمڕۆ هەینی، 18ـی نیسانی 2025، نەخۆشخانەی فلۆرێنس نایتئینگەیل لە ئیستانبوڵ ڕایگەیاند: “بە گشتیی دۆخی تەندروستی وەک خۆیەتی، چاودێری کردنی لە بەشی چاودێری چڕ وەک دوێنێ بەردەوامە، چارەسەرەکانمان بۆ هەوکردن بەردەوامە. نەخۆشەکەمان مەترسی زۆری لەسەرە و مەترسی لەسەر ژیانی بەردەوامە”.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری گواسترایەوە بۆ بەشی چاودێری چڕ.

درەنگانی شەوی سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، سرری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، کاتژمێر 11ـی شەوی ڕابردوو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئیستەنبۆڵ کراوە.

سرری سورەیا ئۆندەر لەدایکبووی 7ـی  تەممووزی 1962 ، کەسایەتی سیاسیی و دەرھێنەری فیلم و ئەکتەری تورکە، ئێستاش جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیایە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks