لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

سەرۆکی هەرێم: پارتی و یەكێتی پەلەبكەن لە پێكهێنانی كابینەی نوێ

لڤین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە گوتارێکدا لە “دیداری سلێمانی” جەختی لە گرنگیی ئاشتی، دیالۆگ و چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی هاوبەش کردەوە. هاوکات داوای لە پارتی و یەکێتی کرد هەرچی زووە پەرلەمانی کوردستان کارا بکەنەوە و کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گوتارەکەیدا کە بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشکێشی کرد، ئاماژەی بە گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییەکانی جیهان و ناوچەکە و ئاڵنگارییە هاوبەشەکانی وەکو گۆڕانی کەشوهەوا کرد و رایگەیاند، “هەرێمی کوردستان باوەڕی بە گرنگیی هاریکاری و کاری هاوبەشی نێودەوڵەتی هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاڵنگارییانە.”

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی و پشتیوانی هەرێمی کوردستانی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دووپاتکردەوە و گوتی، “ئاشتی هێزە… هێزی ئاشتی لە هێزی هەموو شەڕەکان گەورەترە.” هەروەها باسی لەوە کرد، نکۆڵیکردن لە مافی کورد لە رابردوودا تەنها شەڕ و ماڵوێرانی بەدوای خۆیدا هێناوە و ئێستا کاتی ئەوەیە بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن کێشەکان لە چوارچێوەی وڵاتاندا چارەسەر بکرێن.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، سەرۆک بارزانی پابەندبوونی هەرێمی بە دەستووری عێراق وەکو چوارچێوەی رێکخستنی پەیوەندییەکان دووپاتکردەوە و ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران سوودانی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، داواشی کرد کار لەسەر جێبەجێکردنی ماددەی 140 و یاسای گێڕانەوەی موڵکداری بکرێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە و ئەوەشی بە کاری هەرە لەپێشی پارتی و یەکێتی ناوبرد. هەروەها پیرۆزبایی لە خەڵکی هەڵەبجە کرد بەبۆنەی بەپارێزگابوونی شارەکەیانەوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks