لڤین
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە كۆبونەوەی نێوانیاندا جەخت لە مسۆگەركردنی مافەكانی كورد لە سوریا‌و گرنگی دورخستنەوەی عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه دەكەنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ڕێوڕه‌سمێكى فه‌رميدا له كۆشكى ئه‌ليزێ له پاريس، له‌لايه‌ن ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه پێشوازیى لێكرا.
ئەوەش خراوەتەڕو، پاشان له كۆبونه‌وه‌يه‌كى دوقۆڵيدا، هه‌ردو سه‌رۆك پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان تاوتوێ كرد. نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وامى فه‌ره‌نساو سه‌رۆك ماكرۆن له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوپات كرده‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە هه‌ردولا جه‌ختيان له خواستى دولايه‌نه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوەندييه‌كان له هه‌مو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى عێراق و دورخستنه‌وه‌ى وڵات له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، له تهوەرێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، دۆخى سوريا و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌رده‌واميى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، بيروڕايان گۆڕييهوه. هه‌ردو لا داكۆكييان له گرنگيى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سورياو گفتوگۆ و لێكگه‌یيشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان له ناوچه‌كه، كرده‌وه.