لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

عێراق سێیەم هێڵى بۆریى هەناردەى نەوت لە دەریاوە جێبەجێ دەکات

AP scaled

لڤین

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتى عێراق، واژۆکردنی گرێبەستی جێبەجێکردنی سێیەمین پرۆژەی بۆری هەناردەکردنی نەوتى لەڕێگەى دەریاوە راگەیاند، کە توانای ناردنى 2.4 ملیۆن بەرمیل نەوتى لە رۆژێکدا هەیە.

عەبدولساحیب حەسناوى، گوتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند” کۆمپانیای نەوتی بەسرە، گرێبەستێکی بۆ جێبەجێکردنی سێیەم پرۆژەی بۆری دەریایی بۆ هەناردەکردنى نەوت لەگەڵ کۆمپانیای ماکۆپێرى ئیتاڵی و کۆمپانیای ئیستای تورکی واژۆکرد”.

راشیگەیاند، پرۆژەکە لەلایەن ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق پەسەندکراوە و توانای گواستنەوەى دوو ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلى رۆژانەى هەیە”.

گوتیشى” ئامانجی پرۆژەکە سەقامگیرییە لە کارەکانی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە بەندەرەکانی باشوورەوە”.

بۆرى گواستنەوەى نەوتى عێراق لەڕێگەى دەریاوە، بە تیرەی 48 ئینج و درێژیى 70 کیلۆمەترە، درێژیی 61 کیلۆمەترى لەناو دەریایە و نۆ کیلۆمەتریش لە وشکانیدا جێبەجێ دەکرێت.

عێراق رۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن و 300 هەزار بەرمیلى رۆژانە لە بەندەرەکانى بەسرە و خورعەمیە و سەکۆى سەرئاوکەوتوو هەناردەى دەرەوە دەکات.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks