لڤین
بە تۆمەتی “فریودان و بانگەشەكردن بۆ دراوی ئەلیكترۆنی فۆڕێكس”، ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی خاوەنی كۆمپانیای “توانا ئێف ئێكس”ی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتبار (ت. س. ع.) خاوەنی کۆمپانیای (توانا ئێف ئێکس)مان دەستگیرکرد بە تۆمەتی فریودان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و بانگەشەکردن بۆ دراوی ئەلیکترۆنی فۆڕێكس لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆکانی.
ئەوەشی خستۆتەڕو، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمی ئابوری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان دەرکەوتوە هیچ مۆڵەتێکی دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیای نییە.
ئاسایش وتوشیەتی، بازرگانی کردن بە فۆڕێکس، نایاساییەو ڕێگەپێدراو نییەو بەهەدەردانی پارەو سامانی هاونیشتمانیانە.
هەروەها داواشی لە هاوڵاتیان كردوە خۆیان بەدور بگرن لەم جۆرە بازرگانی و مامەڵەکردنانە تاکو سامانیان پارێزراوبێت.