لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئيسرائيل هێرشی ئاسمانیى کردە سەر سووریا

6f1f19a6 87b3 444b bc46 d1fa177ac3e4 16x9 1200x676

لڤین

ئیسرائیل هێرشیکردە سەر هەرسێ پارێزگاى دیمەشقى پایتەخت، حومس و حەما، لە هێرشەکاندا سەنتەرێکى زانستى لە دیمەشق و دوو فڕۆکەخانەى لە حەما و گوندەواری حومس بە ئامانجگرتووە.

ئاژانسى هەواڵى سانا بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیل سەنتەرێکى توێژینەوەیان لە دیمەشق بۆردوومانکردووە، هاوکات حەوت جار فڕۆکەخانەى سەربازیی حەما بەئامانجگیراوە و هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەى تیفۆڕ لە حومس.

رادیۆى سوپاى ئیسرائیل رایگەیاندووە، هێرشەکانى ئەمشەوى سەر سووریا، بۆ هۆشداریدانە بە تورکیا.

بەگوێرەى ئامارى روانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ لەسەرەتاى ساڵى 2025وە تاوەکو ئێستا ئیسرائیل 41هێرشى بۆسەر خاکى سووریا ئەنجامداوە، 35جاریان لەڕێگەى فڕۆکەى جەنگى و شەش جار لەڕێگەى هێرشى زەمینییەوە بووە و 48 کۆگاى چەک و بنکە و ناوەندى سەربازیی بەئامانجگیراوە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top