لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وەزارەتی دادی عێراق: 500 سزادراو بە یاسای لێبووردنی گشتیی ئازادکراون

دیمەنی یەکێک لە گرتووخانەکانی عێراق scaled

لڤین

وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 500 سزادراو بەگوێرەى یاسای لێبووردنی گشتیی ئازادکراون و پێشبینیش دەکات، تاوەکو ناوەڕاستی ئەمساڵ ژمارەیەکی زیاتری سزادراون ئازاد بکرێن و جەنجاڵیی نێو چاکسازییەکان کەمببنەوە.

ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، “وەک وەزارەتی داد لایەنی جێبەجێکارى بڕیارەکانی ئەنجوومەنی دادوەرین سەبارەت بە ئازادکردنی سزادراون، دوای ئەوەی بڕیارى لێبووردنی گشتیی پلەی کۆتایی وەردەگرێت، دەستبەجێ سزادراوەکان ئازاد دەکرێن”.

وتیشی ، “پێش ئازادکردنی هەر سزادراوێک، لێکۆڵینەوە دەکەن و لەوە  دڵنیادەبنەوە کە لە هیچ کەیسێکی دیکە داواکراونەبێت، ئەو کات ئازاد دەکرێت”.

بەگوتەی ئەحمەد لعێبی، پێشبینی دەکەن بەهۆی یاسای لێبووردنی گشتییەوە، تاوەکو ناوەڕاستی ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر سزادراو ئازاد بکرێن و کاریگەریی هەبێت لەسەر کەمبوونەوەی ژمارەی سزادراون لە چاکسازییەکان.

راشیگەیاند، وەزارەتی داد پلانێکی داڕشتووە بۆ رێگەگرتنی لە جەنجاڵبوونی چاکسازییەکان، بەمەبەستی جێگەکردنەوەی زۆرترین ژمارەی سزادراو لە چاکسازییەکاندا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ.

وتەبێژی وەزارەتی داد جەختی لەوەکردەوە، بەگوێرەى پلانەکە، چاکسازیی نوێ لە هەریەک لە میسان و دیوانییە دەکرێتەوە و چاکسازییەکانی نەینەوا و بەغداد و بەغدادی ناوەندی فراوانتر دەکرێن.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks