لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

پزیشكیان: خامەنەیی خۆی وەڵامی نامەكەی ترەمپی داوەتەوە

488c258e 2af0 4db9 a998 174b15ab500d

لڤین

مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، عەلی خامەنەیی، رێبەری باڵای وڵاتەكەیان خۆی وەڵامی نامەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكای داوەتەوەو تێیدا دانوستانی راستەوخۆی رەتكردۆتەوەو جەختی لە بەردەوامیدان بە دانوستانی ناڕاستەوخۆ كردۆتەوە.

مەسعود پزیشكییان، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كۆبونەوەی كابینەی حكومەتەكەیدا رایگەیاند، عەلی خامەنەیی لە نامەكەیدا كە لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە لەڕێگەی عومانەوە رادەستی ئەمریكا كراوە، “دانوستانی راستەوخۆی رەتكردۆتەوە.”

وتیشی، بەڵام دانوستانی ناڕاستەوخۆ هەمیشە هەبوەو “رێبەری ئێران جەختی كردۆتەوە لەوەی كە “ئێستاش دانوستانی ناڕاستەوخۆ دەكرێت بەردەوام بێت.”

سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی لە دانوستان خۆی بەدور ناگرێت بەڵام كێشەكە “بێ بەڵێنییە”و “ئەوان(ئەمریكییەكان) دەبێت ئەوە بسەلمێنن كە دەتوانن متمانە دروست بكەن.”

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top