لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ترەمپ: ئێران بۆردومان دەكرێ، ئەگەر لەگەڵمان نەگاتە رێككەوتن

bd b bddaae

لڤین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئێران بۆردومان دەكرێت، ئەگەر لەگەڵ ئەمریكا نەگاتە رێككەوتنێكی نوێ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی. دەشڵێت، ئەمریكا و ئێران لە ئێستادا خەریكی گفتوگۆن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە لێدوانێكی تەلەفۆنیدا بۆ كەناڵی “ئێن بی سی”، لەبارەی هەوڵەكانی دانوستانیان لەگەڵ ئێران، وتی”ئەگەر ئەوان(ئێرانییەكان) نەگەنە رێككەوتنێك لەگەڵمان، بۆردومان دەكرێن. بەجۆرێك بۆمباران دەكرێن كە تاوەكو ئێستا هاوشێوەیان نەدی بێت.”

ترەمپ وتیشی، ئەمریكاو ئێران لە ئێستادا “خەریكی گفتوگۆن”، بەڵام هیچ وردەكارییەكی لەوبارەیەوە نەخستەڕو.

لێدوانەكانی ترەمپ دوای ئەوە دێن كە لە كاتەكانی پێشتری ئەمڕۆدا، مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، عەلی خامەنەیی، رێبەری باڵای وڵاتەكەیان خۆی وەڵامی نامەكەی ترەمپی داوەتەوەو تێیدا دانوستانی راستەوخۆی رەتكردۆتەوەو داوای بەردەوامیدان بە دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی كردوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks