لڤین
دەستەی پیشەسازیی جەنگیی عێراق ئاشکرایکرد، لە ساڵی 2025ـدا، پلانیان هەیە جۆرەکانی هاوەن و موشەکهاویژ و تۆپهاوێژ بەرهەمبهێن.
دەشڵێت، دەستی کاری ناوخۆ وایکردووە ملیۆنان دۆلار داهات بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێتەوە.
مستەفا عاتی، سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی جەنگیی عێراق رایگەیاندووە، بۆ ساڵی 2025، جگە لە دروستکردن و بەرهەمهێنانی هاوەن و موشەکهاوێژ و تۆپهاوێژ، کارگەکانی پیشەسازیی جەنگی سەرقاڵی بەرهەمهێنانی جۆری نوێی چەکی سووک و مامناوەند و چەکی قورسن.
ئەو بەرپرسە ئەوەشیخستووەتەڕوو، قەبارەی ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ دەستەکەی بەرهەمهێنانى پێداویستیی هێزە چەکدارەکان لەناوخۆ کراوە لە ساڵانی 2023 و 2024ـدا بووەتە هۆکاری گەڕانەوەی 700 ملیۆن دۆلار بۆ خەزێنەی دەوڵەت، کە پێشتر دانرابوو بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنی لە کارگەکانی وڵاتانی دەرەوە.