لڤین
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە رێگای ئەو چاکسازییانەی کردوویانە داهاتی نانەوتییان بۆ 14% بەرزکردووەتەوە و دەشڵێت: لەلێگەی پرۆژەیەکەوە تا کۆتایی ئەمساڵ پێویستی ناوخۆیی لە بەنزینی ئۆکتان بەرز پڕدەکەینەوە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا رایگەیاند، لەدوای تەواوبوونی پرۆژەی FCC لە بەسرە لە کۆتایی ئەمساڵدا عێراق دەتوانێت پێویستی ناوخۆیی لە بەنزینی ئۆکتان بەرز پڕبکاتەوە.
دەشڵێت: لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی بواری نەوت دەمانەوێت بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت نۆژەنبکەینەوە کە ئامانجمان پارێزگاریکردنە لە سامانی نەوت.
سودانی وتیشی: زۆرینەی ئەو بەرهەمە خۆراکییانەی لە چوارچێوەی پسووڵەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێن بەرهەمی ناوخۆیین، توانیومانە داهاتی نانەوتی بۆ 14% بەرزبکەینەوە و لە هەوڵی ئەوەداین زیادتریشی بکەین