لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

عێراق و كۆمپانیای BPی بەریتانی گرێبەستێكیان بۆ پەرەپێدانی چوار كێڵگەی نەوتی كەركوك ئیمزاكرد

bc6f48ca d3f4 475d a2d8 64ff68feb81e

لڤین

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە رێوڕەسمێكدا بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، گرێبەستێك لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای BPی بەریتانی بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنان لە چوار كێڵگەی نەوتی كەركوك ئیمزاكرا.

نوسینگەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شەیاع سودانی، سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی ئیمزاكردنی گرێبەستێکی کرد لە نێوان وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای BPی بەریتانی بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنان لە چوار کێڵگەی نەوتی کەرکوک کە بریتین لە: باباگوڕگوڕ و ئاڤانا، بای حەسەن، جەبور و خەباز.

وەزیری نەوتی عێراق و مورای ئۆچینكلوس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری كۆمپانیای BPی بەریتانی ئامادەی كۆبونەوەكە بون.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، گرێبەستەكە، نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی هەر چوار کێڵگەکە لەخۆدەگرێت بەمەبەستی زیادکردنی یەدەگی هایدرۆکاربۆن و بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بە ئامانجی گەیشتن بە لوتکەی بەرهەمهێنان کە 420 هەزار بەرمیل نەوتە لە ڕۆژێکدا لەگەڵ وەبەرهێنانی گازی هاوەڵ لە ڕێگەی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی دامەزراوەکانی کۆمپانیای گازی باکورەوە بۆ بەرهەمهێنانی 400 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا و دامەزراندنی وێستگەیەکی کارەبا بە توانای 400 مێگاوات.

نوسینگەی سودانی ئاماژەی بەوەشداوە، پڕۆژەکە هاوكار دەبێت لە ڕاگرتنی بەردەوامی سوتاندنی ئەو گازی هاوەڵەی كە لە بەرهەمێهنانی نەوتی خاودا دروست دەبێت و بەشێوەیەكی گونجاو سودی لێوەردەگیرێت بۆ دابینکردنی سوتەمەنی پێویست بۆ وێستگەکانی کارەبا، ئەوەش وێڕای لەخۆگرتنی دەستی کار لە پسپۆڕییە جۆراوجۆرەکان و پەرەپێدانی توانای کارمەندە تەکنیکی و ئەندازیارییەکان.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top