لڤین
بنيامين نەتانياهوو، سەرۆکوەزيرانی ئيسرائيل، لە وتارێکيدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەى رايگەياند، تاوەکو حەماس بەردەوام بێت لەسەر رەتکردنەوەی ئازادکردنی بارمتەکان فشارەکانیان بەهێزتر دەبێت.
بنيامين نەتانياهوو، سەرۆکوەزيرانی ئيسرائيل گوتیشى، “رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕن، فشارەکانیان بۆسەر حەماس دەستبەسەرداگرتنی خاکيش دەگرێتەوە”.
بنيامين نەتانياهوو سەرۆکوەزيرانی ئيسرائيل ئەوەشی گوت، “ئێمە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگۆڕين، شەڕی غەززە بەردەوامە، تاوەکو حەماس بەردەوام بێت لەسەر رەتکردنەوەی ئازادکردنی بارمتەکانمان، فشارەکانمان بەهێزتر دەبێت، ئەمە بە هاوکارەکانم لە پەرلەمان دەڵێم، بە حەماسیش دەڵێم ئەوەی کە وتم دەستبەسەرداگرتنی خاکەکانیش دەگرێتەوە، لەگەڵ رێوشوێنی دیکە کە لێرەدا بەوردی نایخەمەڕوو.”