لڤین
دەسەڵاتدارانی کۆریای باشوور رایانگەیاند، بەهۆی زنجیرە ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە، هەتا ئێستا 18 کەس گیانیان لەدەستداوە و ئاگرەکە زیانێکی بێشووماری لێکەوتووەتەوە.
ماوەی پێنج رۆژە هەزاران ئەندامی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ئەرکدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بەرپرسێکی وەزارەتی ئەمنی کۆریای باشوور بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە، جگە لەو 18 کەسەی گیانیان لەدەستداوە، شەش کەس بە سەختی برینداربوون و 13 کەسی دیکەش بە شێوەیەکی ئاسایی برینداربوون.
سەرۆکی کاتیی کۆریای باشوور دەڵێت، حکومەتەکەیان بڕیاریداوە بە “وەڵامدانەوەی نیشتمانیی گشتگیر” چارەسەری ئەم دۆخە کارەساتاوییە بکات، دەشڵێت، ئاگرەکە بە شێوەیەک بەرفراوان دەبێت لە دەرەوەی پێشبینییەکانە.