لڤین
ئەمڕۆ هەینی، هەردوو وەزیرانی دەرەوەی سوریا و عێراق دوای کۆبوونەوەیەک لە بەغداد کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ئەنجامدا.
ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، “هاتوین بۆ ئەوەی یەکڕیزیی نێوان عێراق و سوریا بپارێزین، ئەحمەد شەرع لەگەڵ کۆماری سوریای عەرەبی چاویان لەوەیە کە پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراقدا بەهێز بکەن”.
باسی لەوەشکرد، “دەبێت سوریا و عێراق بە تووندی دژی ئەوانە بوەستنەوە کە دەیانەوێت دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆدا بکەن”.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، رایگەیاند، “لە کۆبوونەوەکەماندا باسمان لە دۆخی ئەمنی، سیاسی، ئابوری و دیپلۆماسی کرد”.
وتیشی، “ئەو رەوشەی لە سوریا روویداوە هەمان دۆخ بەسەر عێراقیشدا هات، بۆیە عێراق باشترین نمونەیە بۆ سوریا کە سوود لە ئەزموونەکەی وەربگرێت”.
لەبارەی رێککەوتنەکەی ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدییەوە فوئاد حسێن وتی، “ئەو رێککەوتنە بۆ سوریا زۆر پێویست بوو”.