لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

شاندێکی وەزارەتی دارایی بە لیستی مووچەوە دەگاتە بەغداد

mucha

لڤین

شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە لیستی مووچەی مانگی شوباتەوە سەردانی بەغداد دەکات.

ئەمشەو میدیای پارتی بڵاویکردەوە کە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بە لیستی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانەوە بەرەو بەغداد بە ڕێ کەوت.

ئەوەشی خستەڕوو کە لیستی مووچەی مانگی شوبات، لە دوو بەش پێکهاتووە، یەکێکیان تایبەتە بە خانەنشینان و ئەوەی تریان تایبەتە بە فەرمانبەران و پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان و پێژەوە ڕادەستی بەغدا دەکرێن.

ڕاشیگەیاند دەبێت لیستەکان تاوەکوو سبەینێ کاتژمێر 8:00ـی بەیانی پێنجشەممە، بگاتە وەزارەتی دارایی عێراق.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks