لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

سەڵاحەدین بەهادین: دژی دواکەوتنی مووچە سکاڵا دژی سەرپێچیکار تۆمار دەکەین

photo 2024 08 19 22 59 30

لڤین

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی دواکەوتنی مووچەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند : 20ی مانگە و 50 رۆژە مووچە نەدراوە، ئەم تاوانە بە ویژدانی کێ رەوایە، هۆکار و پاساو چی بێت فەرمانبەرانی هەرێم و مناڵە بێنازەکانیان باجەکەی دەدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە وەک هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی و وەکو ئەوەی برایانمان شەرەفی ساغکردنەوە و دەرچواندنی ئەو بڕیارە مێژووییەمان بەرکەوت، جەخت دەکەینەوە لە راگرتنی ئەم یارییە ناشرینە.

باسی لەوەشکرد: دەبێت هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق بەرپرسیارانە کارئاسانی بکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگا، نەک خۆبدزنەوە و کۆسپی بۆ دروستبکەن و شەڕی سیاسی و بوارەکانی تر لەسەر حساباتی قوتی هاوڵاتی سا‌غ بکەنەوە، بەپێچەوانەوە ئێمە ناچارین سکاڵا لەسەر سەرپێچیکار تۆمار بکەین

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks