لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

دوو ڕۆژە هێزەكانی توركیا و گروپەكانی ئۆپۆزسیۆن مەنبج تۆپباران دەكەن

449973525 390538317373120 1361294726129859384 n
بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەك هێزەكانی توركیا و گروپەكانی ئۆپۆزسیۆن بە دەیان مووشەك گوندەكانی دوروبەری كانتۆنی مەنبج لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریایان كردە ئامانج.
ئەنجومەنی سەربازی مەنبج سەربە هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە رایگەیاند، هێزەكانی توركیا و گروپەكانی ئۆپۆزسیۆن چوار گوندی باكوری كانتۆنی مەنبجیان بۆردومانكردووە و سەرجەم گوندەكانیش ئاوەدانن و دانیشتوانی مەدەنییان تێدایە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی پێنجشەممەش توركیا بە چەكی قورس گوندی عون داداتی بە ١٣ مووشەك و گوندی جاتیشی بە ١٥ مووشەك كردووەتە ئامانج، هێرشەكانیش لەلایەن بنكەی هوشیریەی توركیاوە ئاڕاستەی باكوری كانتۆكە كراون.
لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks